دادوەر گۆران بەرزنجی، ئەو دادوەرەی پێشتر رایگەیاندبوو ئەگەر لێبڕینی مووچە بەردەوام بێت دەستلەكاردەكێشێتەوە، ئەمڕۆ نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر كرد.
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌هه‌ولێر كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، دادوەر گۆران بەرزنجی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وت:”پێشتر ڕامگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ر وه‌كو خۆى بمێنێته‌وه ئه‌وا ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه، كاتێكیش بینیم بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت نه‌گۆڕاوه، بۆیه ئه‌مڕۆ داواكاریه‌كه‌م پێشكه‌ش به‌دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر كرد”.
وتیشى:”ئه‌و بڕیاره‌ى من هیچ پاڵنه‌رێكى سیاسیی له‌پشته‌وه نه‌بوه‌و نیشه، چونكه ئێمه دادوه‌رین‌و دورین له‌هه‌موو لایه‌نێكى سیاسیی‌و كارى ئێمه یاسایه‌و په‌یڕه‌وكردنى یاسایه”.
دادوه‌ره‌كه ئه‌وه‌شى وت:”ئێمه پێمانوایه كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌واریی پێویستى به‌وه هه‌یه یاسا تێیدا سه‌روه‌ربێت، ئێمه پێمانوایه ئه‌و داهاته‌ى له‌كوردستان هه‌یه، به‌شى ئه‌وه ده‌كات موچه به‌بێ لێبڕین‌و له‌كاتى خۆى بدرێت‌و هه‌روه‌ها كاروباره‌كانى ده‌وڵه‌تیشى پێ به‌ڕێوه‌ببرێت، به‌ڵام كه نه‌كراوه ئێمه‌ش نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان پێشكه‌شكردوه‌و چاوه‌ڕوانى قبوڵكردنیشى ده‌كه‌م”.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه كه گوایه فشارى له‌سه‌ر دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌بڕیاره‌كه‌ى پاشگه‌زبێته‌وه، دادوه‌ره‌كه وتى:”خه‌ڵكێكى دڵسۆز فشاریان له‌سه‌ر دروستكردوم بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م بكشێنمه‌وه‌و داواده‌كه‌ن خه‌ڵكانى دڵسۆز له‌ناو ده‌سه‌ڵاتى قه‌زاییدا بمێننه‌وه، ئه‌گه‌رنا وه‌كو فشارى سیاسى هیچ فشارێكى سیاسیم له‌سه‌ر نییه”.
له‌باره‌ى بڕیارى دادگا له‌باره‌ى كه‌یسى ڕۆژنامه‌وانان‌و چالاكوانانى بادینان گۆران به‌رزنجى پێیوایه، “ده‌بێت ئه‌و بڕیاره ڕاستكردنه‌وه‌ى بۆ بكرێت، به‌ڵام ئومێد هه‌یه بڕیاره‌كه‌ى دادگا له‌باره‌ى كه‌یسى سزادراوانى بادینانه‌وه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه”.