مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی ئازادکردنی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە، لیژنەیەک بۆ لێۆکڵینەوە لەسەر تۆمەتبار پێکێهێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار بەپێی مادەی چوار تیرۆر و لەسەر بنەمای سکاڵا لەسەری دەستگیرکراوە، دەشڵێت، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و هەواڵگری و سەربازی و ئاسایشی نەتەوەیی و حەشدی شەعبی بۆ بەدواداچوون لەسەر تۆمەتەکان پێکهێنراوە.
مستەفا کازمی باسی لەوەشکردووە، دیاردەی چەک هەڵگرتن کە لەلایەن بەشێک لە گروپە چەکدراوەکانەوە پەڕەودەکرێت لە دەرەوەی دەستوری عێراقی و یاساکانەوەیە و پێویستە لیکۆڵینەوەی بەپەلە لەسەر ئەو جۆرە لە چەک هەڵگرتن و جوڵە پێکردنانە بکرێت.