ههپهگه كوژرانی 14 سهربازی سوپای توركیای ڕاگهیاند و دهشڵێت” ئهمه له تۆڵهی شههیدهكانمان بووه”.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکییە کاریگەرەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی هێزەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
چالاکی بۆ تۆڵەی شەهیدانی بەستا
ماوەیەکە داگیرکەران لە ناوچەی کێلا مەمێ و دەریا قاجێ لە ئەیالەتی بۆتان خەریکی بۆسە دانانن، ئەو یەکەیەی سوپای تورک لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانماندا بوون و لە ٢٤ی ئایاردا و لە کاتژمێر ٢٠:٣٠ دا لە دوو قۆڵەوە کەوتنە ناو بۆسەی پێچەوانەی هێزەکانی گەریلا. لە کاتژمێرەکانی شەودا و لە نزیکەوە لەلایەن گەریلاوە لێیاندرا و ٥ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو، ئەو چالاکییە بۆ تۆڵەی شەهیدانی بەستا ئەنجامدرا.
چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا
هێزەکانی یەژاستار لە ٢٥ی ئایار و لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دا لە دژی داگیرکەران لە شاخی شەهید دڵگەش لە ناوچەی ئاڤاشین چالاکییان ئەنجامدا، گروپێک لە داگیرکەران کرانە ئامانج و لێیاندرا، ئەوەندەی روون بووەتەوە داگیرکەرێک کوژراوە.
هێزەکانی یەژاستارمان لە ٢٥ی ئایار و لە کاتژمیر ١٦:٣٠ لە دژی داگیرکەران لە شاخی کۆنفرانس لە ناوچەی ئاڤاشین بە چەکی قورس چالاکییەکیان ئەنجامدا.
لە ٢٥ی ئایار و لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دا لە دژی داگیرکەرانی سەر شاخی شەهید زێڕین لە ناوچەی ئاڤاشین بە چەکی قورس چالاکییەک ئەنجامدرا، دوای چالاکیەکە داگیرکەران بەچڕی دەوربەری خۆیان و ناوچەکەیان بۆردومانکرد، لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا کۆپتەرە جەنگییەکان ناوچەکەیان بۆردومانکرد.
هەر لە ٢٥ی ئایاردا لە دژی داگیرکەران لە قەڵای مام رەشۆ لە ناوچەی ئاڤاشین بە چەکی قورس زنجیرە چالاکییەک ئەنجامدران.
لە ٢٥ی ئایار و لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ دا لە دژی داگیرکەران لە قەلا بێدەوێ لە ناوچەی زاپ چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا بە لانیکەمەوە رادارێک و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێنراون.
لە ٢٦ی ئایار لە کاتژمیر ٠٨:٥٥ دا لە دژی داگیرکەران لە سەر شاخی مەروان لە ناوچەی زاپ چالاکییەکی نیشانەشکێنی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا.
چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوردا
لە ٢٥ی ئایاردا لە کاتژمێر ١٥:٣٠ دا لە نێوان شاخی کورۆشینۆ و ستونا لە ناوچەی مەتینا بە سابوتاژ لە گروپێک لە داگیرکەران درا، ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی لەو چالاکییەدا سزادران بە روونی دیار نییە.
لە ٢٥ی ئایاردا و لە کاتژمێر ١٧:٣٠دا لە نێوان شاخی زەندورا و کورۆشینۆ لە مەتینا و لە پشت شاخی کۆردینەوە هێزەکانمان لە ٣ قوڵەوە چوونە سەر داگیرکەران. لە قوڵی یەکەمەوە لە ٤ داگیرکەردرا و ٣ داگیرکەریان سزادران و داگیرکەرێکی تریشیان بریندار بوو. کاتێک ٢ داگیرکەر هاتن بۆ هاوکاریی داگیرکەرە مردوو و بریندارەکان، لەو ٢ داگیرکەرەی تریش درا و هەر دووکیان سزادران. لە قۆڵی دووەمەوە، هێزەکانمان لە پەناگەیەکی داگیرکەرانیاندا و ٢ داگیرکەر سزا دران و پەناگەکە تەقێنرایەوە، لە قۆڵی سێیەمەوە هێزەکانمان لە رادار و کامێرای داگیرکەرانیاندا و تێکیان شکاندن.
لەو چالاکییەدا بە گشتی ٧ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو، رادار و کامێرایەکی چاودێری و پەناگەیەکیش تێکشکێنران، دوای ئەو چالاکییە داگیرکەران لە نێوان ٢٠:٣٠ بۆ ٠١:٠٠ بە کۆپتەری جەنگی هێرشیان کردە سەر ناوچەکە و دەستیان بە بۆردومانکردنی هەڕەمەکی کرد. دوای ئەوە داگیرکەرە سزادراوەکان و بریندارەکەیان بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی لە ناوچەکە دووخرانەوە.
بۆردومانی داگیرکەران بەردەوامیی هەیە و گەریلاکانمان هیچ زیانێکیان نەبوو
سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپ، کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی پاراستنی مەدیا.
لە ٢٥ی ئایاردا و لە کاتژمێر ١٢.٤٥ دا شاخی زەندورا لە مەتینا بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرا.
لە ٢٥ی ئایاردا و لە کاتژمێر ٢٢:٥٠ و ٢٣:٥٠ دا بە کۆپتەری جەنگی سەربازیان لە مەرڤانۆس، دۆڵی ماران، شوکێ و پشتی دۆڵی کۆنفرانس لە ئاڤاشین پیادە کرد.
لە ٢٥ی ئایاردا و لە کاتژمێر ١٤:١٥ و ٠٠:٣٠ دا ناوچەی وەرخەلی ئاڤاشین ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرا.
سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپ و تۆپی هێشوویی ناوچەکانی تابوری عەرەبەکان و وەرخەل-یان لە ئاڤاشین بۆردومان دەکەن.
لە ٢٥ی ئایاردا و لە کاتژمێرەکانی ٢٢:٣٠ و ٢٣:٠٠ دا ناوچەکانی جیلۆی بچووک، قەلا بێدەوێ، شاخی شەهید سەرخۆبوون، شاخی شەهید مونزور و شاخی گزێ بە کۆپتەر جەنگی بۆردومانکران و دواتر سەربازیان لەو شوێنانەدا دابەزاند.
لەو هێرشانەدا هیچ زانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت.