لەسەر سێ سکاڵای جیاواز هەریەک لەشوان عادل وەک بەڕێوبەری کەناڵی ئێن ئاڕتی و کارزان پەیامنێری ئێن ئاڕتی دوای ئامادەبونیان لەبەردەم دادوەر بەکەفالەت ئازادکران.
كهناڵی NRT بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ شوان عادل وەک بەڕێوبەری کەناڵی ئێن ئاڕتی لەسەر دوو سکاڵای بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و داواکاری گشتی ئامادەی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ بوو، دوای وەرگرتنی وتەکانی بەکەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازادکرا.
ئاماژه بهوهشكراوه، هەر ئەمڕۆ کارزان تاریقی پەیامنێری ئێن ئاڕتی لەسەر سکاڵای مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی لەبەردەم بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ وتەکانی لێوەرگیراو دواتر بەکەفالەت ئازاد کرا.
كهناڵی NRT ئێستا بۆته میدیای فهرمی نهوهی نوێ و وهك له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان باسدهكرێت، له لایهن پارتی دیموكراتی كوردستانهوه هاوكاری دارایی دهكرێت.
