بە فەرمانی دادوەری دادگای دەستپاكی گەرمیان بەڕێوەبەری شارەوانی ڕزگاری دهستگیركرا.
بە فەرمانی دادوەر عەبدولئەمیر جومعە، دادوەری دادگای دەستپاكی گەرمیان كە (پێشتر دادوەری دادگای قورەتوو بوو چەندین فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەرپرسانی ناوچەكە دەركردبوو)، بهڕێوهبهری شارهوانی ڕزگاری دهستگیركرا.
ئهمه لهكاتێكدایه ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی ناحیەی رزگاری، چهند ڕۆژێكه دهستگیركراوه.
فەرمانەكەی دادوەری دادگای دەستپاكی گەرمیان لەسەر سكاڵای ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە، كە تایبەتە بە كاركردن لەسەر پارچە زەویەك بەناوی (ناوچەی پیشەسازی نوێی رزگاری) كە پێش ئەوەی رێوشوێنە یاساییەكانی بۆ دەربكرێت كاری تیاداكراوە.