جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: حكومەتی هەرێم لەبارەی دەرماڵەی فەرمانبەرانەوە بۆ ئەو كەسانەی شایستەن بڕیارێی دەركردوەو لەماوەی 30 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت و و بەپێی بڕیارەكەش ئەوانە دەرماڵەیان پێدەدرێت كە شایستەن.
 
لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە رایگەیاند” دابەشنەكردنی مووچەی وەزارەت و دەستەكان لەدەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتە، دواكەوتنی مووچەش حاڵەتێكی دەگمەنەو لەماوەیەكی كەمدا سەرجەم وەزارەت و دەستەكان مووچە وەردەگرن”.
 
وتیشی” شەمە یان یەكشەمەی داهاتوو وەفدی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و هەموو داتاكانی هەرێم دەدەنە حكومەتی عیراق، سێ نوسراویش ئاڕاستەی حكومەتی عیراق كراوە كە هەرێم پابەندە بەجێبەجێكردنی بودجەی 2021ی عیراق”.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد” كۆبوونەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێم دەكرێت و تیایدا بەپێی ئەو داهاتەی هەرێم هەیەتی هەموو شتێك یەكلادەبێتەوەو دواتر رەوانەی پەرلەمان دەكرێت”.