وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگه و لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە و رۆژی یەکشەممە موچەی یەکەكانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٥/٢٧، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگه و لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
راشیگەیاند، رۆژی یەک شەممەش ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/٣٠، موچەی یەکەكانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی مانگدا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا. بڕیاربو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام لەم مانگەدا دابەشکردنی موچە دواکەوت. پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی لەسەر دواکەوتنی دابەشکردنی موچە یەکتر تۆمەتباردەکەن.