خانمه وه‌رزشكار و پێشكه‌شكار ناڵه سوپه‌ر، له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی ئه‌ندامی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان وه‌رگرت.
ڕۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی دانه‌ر ئه‌سڵان ڕایگه‌یاند” خانمە یاریزانی دێرینی کوردستان ناڵە سوپەر کە یەکێکە لە ناوە دیارەکانی نێوەندی وەرزشی خانمان و چەندان و چەندان پۆستی وەرزشی لە ڕابردوودا وەرگرتووە و بە سەرکەوتوویی کارەکانی بەڕێوە بردووە، لە ئێستادا ئەم خانمە وەک نوێنەرێکی خانمان لە نێو فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە سەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان دانراوە”.
دانه‌ر ئه‌سڵان ڕه‌خنه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌گرێت و ده‌ڵێت” من وێڕای پیرۆزباییم لە ناڵە خان دەشپرسم ئایا کێ بەرپرسی سێکتەری وەرزشی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە تا من پێشنیاری ناوی چەند خانمێکی بە ڕاستی وەرزشکار و خزمەتکاری وەرزشی بۆ بکەم تا هاوشان لەگەڵ ناڵە خان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خزمەت بە بواری وەرزشی خانمان بکەن”.