له گه‌ڕه‌كی ژیانی شاری هه‌ولێر، دوو دراوسێ ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان و له ئاكامدا یه‌كێك له دراوسێكان به چه‌قۆ ده‌كوژرێت.
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاندووە، دوای ئه‌وه‌ی له رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی ژیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، تیمه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ركه‌وتووه، دوو دراوسێ ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان و یه‌كێكیان چه‌قۆیه‌ك له‌سه‌ر دڵی ئەوی دیکەی داوه.
بە گوێرەی زانیارییەکان کوژراوەکە دوای گه‌یاندنی بە نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستداوه.