سنور ميديا

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، دەیانەوێت مووچەی پێشمەرگە بە ئەلیكترۆنی بكرێت بۆ ئەو مەبەستەش لەكۆبوونەوەكەدا لەگەڵ ڕاوێژكارێكی سەربازیی هۆڵەندا گفتوگۆ لەسەر دروستكردنی داتابەیسێكی ناوەندی بۆ وەزارەت كراوەتەوە.

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی، لەگەڵ كۆڵۆنێڵ یان تێن هۆڤ، ڕاوێژكاری سەربازیی هۆڵەندا كۆبونەوەیەكی بەڕێوەبرد لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیەكانی وەزارەت بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرۆژەی بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە.

 

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، جەخت لەسەر دروستكردنی داتابەیسێكی ناوەندی لە وەزارەت كراوەتەوە بە هەماهەنگی و پاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانان، بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا پڕۆژەكە بە ئەنجام بگات و هەنگاو بنرێت بۆ جێبەجێكردنی.