سنور ميديا
ئێوارەی ئەمرۆ سێ شهممه بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە لە گۆڕەپانی تەحریر خۆپیشاندەرێک کوژرا.
دوا نێوەرۆی ئەمڕۆ دوای گردبوونەوەی سەدان خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا، سەر لە ئێوارەی هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی ڕاستەقینە رووبەڕوویان بوونەوە بۆ بڵاوە پێکردنیان، بەهۆی ئەو تەقەکردنەشەوە خۆپیشاندەرێکی گەنج کوژرا.
لە لایەکی دیکەوە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەم ئێوارەیەی گۆڕەپانی تەحریر کەسێک کوژراو و ژمارەیەک خۆپیشاندەری دیکەش بریندار بوون و چەند ئوتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکانش زیانی زۆریان پێگەیشتووە.