سنور ميديا

59 (پەنجا و نۆ) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان واژۆیان لەسەر یاداشتێک کردوە بۆ هەڵوەشاندەوەی لێبڕینی موچە و داوایانکرد پەرلەمان کۆبونەوەیەکی تایبەت بەو پرسە بەئامادەبونی بەرپرسانی حکومەت ئەنجام بدات.

هه‌لز ئه‌حمه‌د، ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتو لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە 59 (پەنجا و نۆ) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کەزیاترە (50+1)ـی پەرلەمانتاران واژۆیان لەسەر یاداشتێک کردوە لەبارەی “نایاسایی بونی لێبڕینی 21%ی موچەی فەرمانبەران و ئەگەر حکومەتیش ئامادەنەبو، پەرلەمان خۆی بڕیاری یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی  لێبڕینی موچە دەردەکات”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “لەو کۆبونەوەیەدا بۆ رایگشتی دەردەکەوێت کێ پشتیوانی لە ستەمی لێبڕینی موچە دەکات و کێش لەگەڵ ئەوانەدایە کە ستەم لێکراون”.

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانیش مشتومڕێکی گەرم لەبارەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروستبو و بەشێک لەپەرلەمانتاران داوایان کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان رونکردنەوە لەسەر لێبڕینی موچە بدات.

 

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.