ئەمڕۆ سێشەممە، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد، لەگەڵ ئەوەن کە دانیشتنی تایبەت بە مووچە لە پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
لەبارەی سەردانی شاندی هەرێمیشەوە بۆ بەغدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا و دەشڵێت: “پێویستە شاندی هەرێم بۆمان روونبکاتەوە بۆچی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە نانێردرێت”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە مانگ و نیوێکە بودجەی عیراق پەسەندکراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە بۆ هەرێم نەهاتووە و بڕیاربوو لەرۆژانی رابردوودا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە، بەڵام سەردانەکە هەڵوەشایەوە.
پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق بە 12.67٪ دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنی نیوەی لە داهاتی خاڵە سنوورییەکان.