سنور ميديا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەستوور بۆ کوردستان پێویستییهکی نیشتمانییه و یەکڕیزی و دەستوور هەردووکیان پێکهوه بەستراون و تەواوکەری یەکترن.
مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتی پێشوازیکردنی لە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم راشیگەیاند، یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و یەکخستنی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی چاکسازی دەبێتە مایەی جێبەجێکردنی دەستوور و پابەندبوون پێوەی.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی جێگری سەرۆکی هەرێم، لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عیراق بە گشتی و هاوپەیمانی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، مستەفا سەید قادر، پشتیوانی و هاوکارییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان لە بواری سەربازی و چەک و تەندروستی و ئاو و پەنابەراندا بەرز نرخاند و داوای کرد رۆڵیان لە یەکخستنەوەی پێشمەرگەدا ههبێت.