سنور ميديا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه كه‌مێك درێژ ده‌كرێته‌وه و ده‌شڵێت: “پێویست بە دڵەراوکێ ناکات و حكومەتی هەرێمی کوردستان سووره لەسەر ئەوەی کە 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشبکات”.
سایتی رووداو له زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاوی كرده‌وه: “ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی داوای لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە کە “بەزووترین کات کورتهێنانی بودجە پڕبکەنەوە و مووچە دابەشبکرێت”.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، “داهاتی پارێزگای سلێمانی کەمێک کەمتر بووە لە مانگانی رابردوو و بەهۆی کەمیی پارەی بەردەست -سیولە- دابەشکردنی مووچە چەند رۆژێک درێژ دەکرێتەوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: “پێویست بە دڵەراوکێ ناکات و حكومەتی هەرێمی کوردستان سووره لەسەر ئەوەی کە 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشبکات”.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان باسی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی کرد و وتی: “ئەم بەیانییە بەدواداچوونم کردووە، تەنانەت بۆ لێبڕینی 21%یش ئەو پارەیە نییە کە دابەشبکرێت. ئەمەش ئەنجامی نەبوونی پارە نییە بەڵکو ئەنجامی ئەو فەسادە مونەزەمەیە کە دەمێکە داوا دەکەین و چارەسەر نابێت”.
دەشڵێت “ئەگەر هەرچی زەوی نایابە داگیربکرێت و یاسای چاکسازی جێبەجێنەکرێت و کێشەی خاڵە سنوورییەکان چارەسەرنەکرێت، بێگومان پارە بۆ مووچە نابێت”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م مانگه جیاواز له مانگه‌كانی رابردوو خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی رانه‌گه‌یاند، به‌ڵكو به دوو رۆژ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.