سنور ميديا

دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت، “ئەندامانی پەرلەمان هیچ پارێزبەندییەکیان نییە، مەگەر لەسەر تاوانێکی نەبینراو یاداشتی دەستگیرکردنیان بۆ دەربچێت”.

دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە کۆمەڵێک ڕونکردنەوەی لەبارەی کاری پەرلەمان بڵاوکردەوەو وتی:”مەبەست لەزۆرینەی ڕەها، زیاتر لەنیوەی ژمارەی فیعلی ئەندامانی پەرلەمانە”.

ئاماژە بەوەشدا، “مەبەست لەزۆرینەی سادە، زیاتر لەنیوەی ئەو ئەندامانەی پەرلەمانە کە دوای تەواوبوونی نیسابی یاسایی، ئامادەن لەدانیشتنی پەرلەماندا”.

لەبارەی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتاران دادگای فیدراڵی دەڵێت:”ئەندامانی پەرلەمان هیچ پارێزبەندییەکیان نییە، مەگەر لەسەر تاوانێکی نەبینراو یاداشتی دەستگیرکردنیان بۆ دەربچێت”.