ئەمڕۆ سێشەممە، فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، وەکو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەو بڕوایەدان کە دەستوور زۆر گرنگە بۆ هەرێم و جەخت لەوەشدەکاتەوە، “حزبەکەی سوورە لەسەر هەمان بۆچوونی پێشووی کە دەبێت سیستەمی حکومڕانی، پەرلەمانی بێت “.
سکرتێری ئەنجومەنی سەکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، باسکردنی دەستوور لە ئێستادا پەیوەندی بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە نییە و هەڵبژاردن و دەستووریش بە دوو مەسەلەی جیاواز دەزانێت .
لەبارەی پەیوەندیی و هەماهەنگی لایەنەسیاسییەکانیشەوە تایبەت بە پرسی دەستوور فەرید ئەسەسەرد ئەوەشی وتوە، هەرچەندە لە ئێستادا سارد و سڕی لە نێو لایەنە سیسییەکاندا هەیە بەتایبەتیش “یەکێتی و پارتی” بەڵام ئەمە نابێتە رێگر بۆ ئەوەی دەستوورێکی گونجاو تێپەڕێنین، دەشڵێت ،”وەکو یەکێتی پێمان باشە دەستورەکە پەرلەمانی بێت واتە نەسەرۆکایەتی بێت و نە نیمچە پەرلەمانی بێت “.
تایبەت بە پرسی هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان لە هەڵبژاردنەکان و هەڵوێستی ئەو حزبە لەسەر پرسی دەستوور، سکرتێری ئەنجومەنی سەکردایەتی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە یەکێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان تا ئێستا ئەو پرسەی باس نەکردووە، بهڵام ئەوان و بزوتنهوهی گۆڕان یهک سهرچاوهیان ههیه لهبنهڕهتدا و ئێستا لهت بون و بونهته دوو بەشەوە، جەخت لەوەشدەکاتەوە، “لهزۆربهی زۆری مهسهلهکان که بوینهته دوو حیزب زۆر لێک نزیکین؛ پێم وانییه کێشهیهکمان ههبێت، کێشهی جیاوازیمان ههبێت لهتێڕوانیین سهبارهت به مهسهلهی سیستهمی پهرلهمانی “.
رۆژی ١٩ی ئەم مانگە، سەنتەری زانکۆی کوردستان- هەولێر بۆ توێژینەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی، کۆنفرانسێکی تایبەتی بە ناونیشانی ”یەکڕیزی و دەستوور” رێکخست و لە کۆنفرانسەکەدا، هەریەکە لە سەرۆکی هەرێم، سەرۆکوەزیرانی هەرێم، سەرۆکی پەرلەمان، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆک و سەرکردەی حیزبەکانی باشووری کوردستان و ژمارەیەک لە توێژەر و ئەکادیمی و 29 کۆنسوڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بەشداریی تێدادەکەن.