سنور ميديا
حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی خەرجییەكانی بۆ پارێزگاكانی هەرێم لەماوەی سێ ساڵدا بڵاوكردەوە،
بەپێی خشتەكە پارێزگای سلێمانی زۆرترین و پارێزگای هەڵەبجە كەمترین پارەی بۆ تەرخانكراوە.
پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە ساڵی 2019 و 2020 و 2021 زیاتر لە 434 ملیار دینار بۆ پرۆژەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان خەرجكراوە.
بەپێی خشتەكەی حكومەتی هەرێم، پارێزگای سلێمانی زۆرترین پارەتی بۆ تەرخانكراوە كە 193 ملیار و 300 ملیۆن دینارە، پارێزگای هەولێر 141 ملیار و 600 ملیۆن دینارەی بۆ تەرخانكراوە.
حكومەتی هەرێم روونیکردوەتەوە، لەو سێ ساڵەدا بۆ خەرجی پرۆژەكان 86 ملیار و 800 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای دهۆك خەرجكردووە، بە راورد بە پارێزگاكانی تر پارێزگای هەڵەبجە كەمترین پارەی بۆ خەرجكراوە كە 12 ملیار و 500 ملیۆن دینارە.
ئەم پرسە لەناو پەرلەمانى کوردستان گرژى لەنێوان پەرلەمانتارانى پارتى و یەکێتى دروستکردو پەرلەمانتارانى پارتى رایانگەیاند کە زۆترین پارەى پرۆژەکان لە سلێمانى خەرجکراوەو پەرلەمانتارانى یەکێتیش جەختیان دەکردەوە کە سلێمانى لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بێبەش کراوە.