سنور ميديا
کەشناسێکى شارەزای عێراقی ڕایگەیاندووە، هەروەبروسکە و تاوە باران لەچەند شارێکى عێراق بەردەوامدەبێت و کە شارەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
حسێن ئەسەدى، کە کەشناسى شارەزایی عێراقە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نمە باران و تاوە باران لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک دەبارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێـت و بە گشتى کەشوهەوا ناجێگیردەبێت.
ئەوەشی وتووە، پلەکانی گەرماش دادەبەزن و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەم شێوەیە دەبێت و دواتر پلەکان بەرزدەبنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە بارستە هەوایەکی فێنک ڕووی لە شارەکانی هەرێم کردووە و پلەکانی گەرما نزمبوونەتەوە.