رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە کورستان ٢٤ی ڕایگەیاندووە،”حكومه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تێكی یه‌ك لایه‌ن نییه، حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانییه، پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و سۆسیالیست پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته ورده‌كاری داهات و خه‌رجییه‌كان ده‌زانن، بێگومان لایه‌نه‌كانی پێكهاته‌ی حكومه‌ت، مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كانیان له داهات و خه‌رجیی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كیش له‌سه‌ر داهات و خه‌رجی هه‌بێت، ده‌چێته بواری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مانه، كێشه‌یه‌كی سیاسییه، نه ته‌كنیكییه، نه داراییه “.
ناوبراو ئەوەشی وتووە “دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو دانووستانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی فیدراڵی پشكی هه‌رێم جێگیر بكرێت، ده‌بوایه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ئه‌و بودجه‌یه جێبه‌جێ بكرابایه بۆ هه‌موو عێراق، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵی به‌س به‌شه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێی كردووه و بۆ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم دوو نامه‌ی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، كه‌چی تا ئێستا یاسای بودجه‌یان نه‌خستووته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا “.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا مووچه نییه، حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجییه‌كی زۆری له‌سه‌ر شانه، له رووی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، بۆ فڕۆكه‌خانه‌كان، بۆ پاككردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان، بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه، كه خه‌رجییه‌كی زۆره له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، كڕینی كاره‌بایه، بۆیه ئه‌گه‌ر داهاته‌كه‌ش زیادی كردبێت، خه‌رجییه‌كانیش زیادیان كردووه .
ئەمەش لە کاتێکدایە سەرەڕای بەرزبوونەوەى نرخی نەوت و زیادبوونى داهات حکومەت هێشتا موشەى ئەم مانگەش بە لێبڕینەوە دابەشدەکات و ئەمەش ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێ کەوتووەتەوە.