سنور ميديا _ تايبه‌ت
پاش ئه‌وه‌ى فه‌رمانى ده‌ستگير كردن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانيه‌كانى گه‌رميان ده‌كرا له‌سه‌ر سكاڵاى ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ، له‌وباره‌يه‌وه به‌رزان عه‌بدولكه‌ريم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانيه‌كانى گه‌رميان بۆ سنور ميديا وتى ” من ئاماده‌م بۆ چوونه به‌رده‌م دادگا ، و من دژى گه‌نده‌ڵيم و جه‌ختيشى كرده‌وه له‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بۆ كه‌سيش ناكات ته‌نانه‌ت له پۆسته‌كه‌شم لاببرێم ئاماده‌ى ئه‌و كاره نيم “.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانيه‌كانى گه‌رميان وتيشى ” سكاڵاكه ئه‌ندامێكى پارێزگاى سلێمانى بووه ، كه فشار ده‌كات له سه‌رۆكى شاره‌وانى ڕزگارى به پێدانى شوێن بۆ كه‌سێكى نزيكى خۆى ، به‌ڵام سه‌رۆكى شاره‌وانى رزگارى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانييه‌كانى گه‌رميان ئاماده نه‌بوون به‌پێدانى ، و پێيان وتوه شوێنى پيشه‌وه‌ر به پيشه‌وه‌ر ده‌درێـت له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كاره له‌ڕێگه‌ى ليژنه‌يه‌كى باڵاوه ده‌بێت ، بۆيه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌ن فشارى ئه‌مه ده‌كات و سكاڵاى تۆمار كردوه وه‌كو جياكارى “.
ئاماده‌ى چوونه به‌رده‌م دادگاى ده‌ربڕي و وتى ” من گه‌ر شتێك له خۆم شك ببه‌م ناچمه به‌رده‌م دادگا بۆيه ئاماده‌ى چونه به‌رده‌م دادگام “.
به‌رزان عه‌بدولكه‌ريم وتشى ” ناوچه‌ى پيشه‌سازى به بڕيارى وه‌زاره‌ت هه‌مو كاره‌كانى ته‌واو بووه و ده‌گوازرێته‌وه و خه‌ڵێكى زۆر پله پروزه‌يه‌تى شوێنى پێبدرێت له ناوچه‌ى پيشه سازى نوێ له‌به‌ر ئه‌وه شوێنێكى ستراتيجيه بۆيه ئێمه شوێن به هيچ كه‌س ناده‌يه‌ن ئه‌گه‌ر قبوڵ و رێكارى ياسايى خۆى نه‌بێـت “.
بە فەرمانی دادوەر عەبدولئەمیر جومعە، دادوەری دادگای دەستپاكی گەرمیان كە (پێشتر دادوەری دادگای قورەتوو بوو چەندین فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەرپرسانی ناوچەكە دەركردبوو)، ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی ناحیەی رزگاری لە دوێنێوە راگیراوەو فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ بەرزان عەبدولكەریم، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان دەرچووە.
فەرمانەكەی دادوەری دادگای دەستپاكی گەرمیان لەسەر سكاڵای ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە، كە تایبەتە بە كاركردن لەسەر پارچە زەویەك بەناوی (ناوچەی پیشەسازی نوێی رزگاری) كە پێش ئەوەی رێوشوێنە یاساییەكانی بۆ دەربكرێت كاری تیاداكراوە.