سنور ميديا
سكرتێرى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان گومانى هه‌یه له‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌واده‌ى دیاریكراودا به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌شڵێت:”ده‌بوو به‌ر له‌ده‌ستورى عێراق، هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى ده‌ستورى خۆى بوایه”.
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی‌و له‌په‌راوێزى 24مین فێستیڤاڵى گه‌لاوێژدا له‌سلێمانى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێرى حزبى سۆسیالیست هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى ده‌ستورو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه ڕاگه‌یاند.
له‌باره‌ى ده‌ستور وتى:”ده‌ستور كاتى خۆى ڕه‌شنوسه‌كه‌ى ته‌واوبوو، ساڵى 2009ش په‌رله‌مانى كوردستان كۆتایی پێهات، ساڵى 2015ش له70%ى ته‌واوبوو، به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌ى حزبه‌كانه‌وه دواخرا”.
به‌بڕواى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، “ده‌بوایه ده‌ستورى هه‌رێم پێش ده‌ستورى عێراق بنوسرایه‌و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرایه، چونكه ئه‌وه بۆ كورد گرنگتربوو”.
له‌وه‌ڵامى پرسیارێكى په‌یامنێرى شارپرێس سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاخۆ هه‌ڵوێستیان چییه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن‌و به‌شداریكردنى حزبه‌كه‌شى، سكرتێرى حزبى سۆسیالیست ئاشكرایكرد، “هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته من گومانم هه‌یه له‌و واده‌یه‌ى ئاماژه‌ى پێكراوه به‌ڕێوه‌بچێت”.
ئه‌وه‌شى وت:”یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر خراپه بۆ كورد، وه‌كو حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستانیش به‌ڵێ به‌شداریده‌كه‌ین، ئه‌و واده‌یه‌شى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاگه‌یاندراوه، ته‌نها چوار مانگى ده‌مێنێ بۆ واده‌ى یاسایی هه‌ڵبژاردن، كه‌واته چ گرنگیه‌كى هه‌یه گۆڕینى ده‌موچاوه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا”.