سنور ميديا
بە فەرمانی دادوەری دادگای دەستپاكی گەرمیان سەرۆكی شارەوانی رزگاری دەستگیركراو فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان دەرچوو.
بە فەرمانی دادوەر عەبدولئەمیر جومعە، دادوەری دادگای دەستپاكی گەرمیان كە (پێشتر دادوەری دادگای قورەتوو بوو چەندین فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەرپرسانی ناوچەكە دەركردبوو)، ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی ناحیەی رزگاری لە دوێنێوە راگیراوەو فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ بەرزان عەبدولكەریم، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان دەرچووە.
فەرمانەكەی دادوەری دادگای دەستپاكی گەرمیان لەسەر سكاڵای ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە، كە تایبەتە بە كاركردن لەسەر پارچە زەویەك بەناوی (ناوچەی پیشەسازی نوێی رزگاری) كە پێش ئەوەی رێوشوێنە یاساییەكانی بۆ دەربكرێت كاری تیاداكراوە.