سنور ميديا
مەلا بەختیار هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتى گۆڕان‌و یه‌كێتى ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، “نوخشه بێت له‌یه‌كگرتنى ته‌واوه‌تیشیان”، ده‌شڵێت:”ئه‌و حزبانه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه‌و باوه‌ڕیان به‌ده‌ستاو ده‌ستى ده‌سه‌ڵات نییه، پێش هه‌ڵبژاردن ڕه‌نگه كێشه‌ى بۆ دروستبكه‌ن”.
مەلا بەختیار ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى بەرژەوەندى‌و سیاسى یەکێتى له‌په‌راوێزى فێستیڤاڵى گه‌لاوێژدا ڕایگه‌یاند، “ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین ره‌نگه قه‌ده‌رمان وابێت له‌هه‌موو شتێك دوابكه‌وین، دواى 30 ساڵ له‌سه‌ر چى وه‌ستاوین، بۆ خاوه‌نى ده‌ستورى خۆمان نین”.
ئه‌و وتى:”جنوبى ئه‌فریقیا حكومه‌تێكى ئه‌پارتایتى هه‌بوو ڕه‌گه‌زپه‌رست بوو، پیاوێكى فریشته ئاسا هات بۆیان كه ناوى ماندێلا بوو، به‌سێ ساڵ ده‌ستورى بۆ نوسین ڕه‌ش پێست‌و سپى پێسته‌كان كه ڕقیان له‌یه‌كبوو، بونه دۆستى یه‌ك‌و بڕوایان به‌دیموكراسى هێنا، هیندستان له‌دواى هه‌موو ئه‌و به‌دبه‌ختیه غاندى هات‌و ده‌ستورى بۆ نوسین‌و ئه‌مریكا به‌و گه‌وره‌ییه‌ى به18 لاپه‌ڕه ده‌ستورى خۆى نوسى، ئه‌ى ئێمه له‌سه‌ر چى وه‌ستاوین”.
سه‌باره‌ت به‌نه‌بونى ده‌ستورو ناكۆكیه سیاسییه‌كان مه‌لا به‌ختیار وتى:”ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستور ده‌گوزه‌رێ من ناوى نانێم ململانێى سیاسى، خۆزگه ئه‌وه‌بوایه، ئه‌وه‌ى هه‌یه مل ئه‌ستوركردنى سیاسییه به‌ڕاستى، ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى حزبه‌كانه‌و له‌ناو حزبه‌كانیش ده‌سه‌ڵاتى سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى كه‌سه‌كانه”.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسیه‌كانیش له‌سه‌ر هه‌رێم ئاشكرایكرد، “نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌كۆنفرانسى یه‌كڕیزیی‌و ده‌ستوردا پێیڕاگه‌یاندین، ئه‌م ڕه‌وشه‌ى ئێستا هه‌یه زه‌نگێكه‌و ده‌بێت سه‌ركردایه‌تى كورد ده‌بێت تێى بگات”.
له‌باره‌ى هاوپه‌یمانى گۆڕان‌و یه‌كێتیش ئەندامه‌كه‌ى ئەنجومەنى باڵاى بەرژەوەندى‌و سیاسى یەکێتى وتى:”ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌م به‌دڵه‌و زۆرم پێباشه، نوخشه بێت له‌یه‌كگرتنى ته‌واوه‌تیشیان”.
ئه‌وه‌شى وت:”ئه‌و حزبانه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه، باوه‌ڕیان به‌ده‌ستاو ده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات نییه، پێش هه‌ڵبژاردن ڕه‌نگه كێشه‌ى بۆ دروستبكه‌ن، به‌ڵام دواى هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چنه‌وه ده‌سه‌ڵات‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان نه‌پارێزرێ كێشه گه‌وره‌تریش دروستده‌كه‌ن”.