کچەکەی سەرۆک کۆماری پێشووتری عیراق نامەیەکی باوکی ئاشکراکرد کە لە زینداندا بۆی ناردووە و ده‌ڵێت” خه‌ڵك له‌ ڕۆح به‌به‌هاترن”.
 
رەغد سەدام حسێن، کچی سەرۆکی له‌كارلابراوی پێشووی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە پەڕەی تایبەتی خۆی وێنەی نامەیەکی دەستنونووسی باوکی بڵاوکردەوە کە مێژووەکەی بۆ 15 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە كه‌ لەو کاتەدا سەدام حسێن لە زینداندا بووە و دادگایی کراوە.
 
لە نامەکەدا سه‌دام حسێن نوسیویه‌تی “لەم هۆڵ و دادگاییەدا کە بەناوی گەلەوە بۆ ئێمە کراوەتەوە، شەرەف لەرۆح بە بەهاترە، نیشتمان لە خوێن بە بەهاترە و خەڵکیش لەرۆح بە بەهاترن”.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێستا کاتی تاقیکردنەوەیە، شانازی گەلی خاوەن شەرەف نزیک بووەتەوە، کە نە خودا و نە مێژووش لە بیری ناکەن، ئەوانەشمان کە لە هۆڵی دادگاییکردنداین، ئەوانەین کە ئەو پەیمانەمان پاراستووە لەبەردەم گەلی خۆمان”.