لە قوتابخانەیەکی گەرمیان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، مقەبا بەسەر خوێندکاراندا دابەشکراوە.
 
قوتابخانەی قولەسوتاوەی سەرەتایی لە گەرمیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە پەڕەی تایبەتی بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و نەبوونی ئاو و کارەبا و ئەمپێری مۆلیدە، مقەبایان بەسەر خوێندکاراندا دابەشکردووە و رایگەیاندووە، “ئەو باوەشێنە ئەمڕۆ دابەشم كرد زۆر لە سپلیت و فێنککەرەوەی حكومەت سوودی زیاتر بوو”.
 
ئاماژە بەوەشکراوە، “قوتابخانەیەك ئاوی نەبێت كارەبای نەبێت گوندەكەش ئەمپێری كارەبای نەبێت، وا باشترە جارێ فێنککەرەوەکان لە کۆگادا بێت”.