سنورمیدیا
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌غدا ئاماده نه‌بووه وه‌فدی هه‌رێم ببینێت.
یوسرا ڕه‌جه‌ب، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند”بڕیار بوو ئه‌مرۆ وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ بكه‌ون وله‌وێ باس له چۆنێتی وه‌رگرتنی پشكی هه‌رێم له بووجه‌ی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بكه‌ن، به‌ڵام به‌غدا پێیانی ڕاگه‌یاندوه ئه‌وان چاوه‌ڕێی وه‌فده‌كه ناكه‌ن، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ئامار ولیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ زانیاری وورد وته‌واو له‌سه‌ر داهاتی نا نه‌وتی هه‌رێم, به‌مه‌ش ده‌توانین بڵێن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه”سه‌ردانەكه‌یان پێ دواخراوە نه‌ك به‌ویستی خۆیان دوایان خستبێت”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو”به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره سیاسه‌ته له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نها هاوڵاتیانی هه‌رێم ناگرێته‌وه به‌ڵكوو بۆ كۆی پرۆسه سیاسیه‌كه له‌عێراق به‌خراپی ده‌شكێته‌وه بۆیه پێویسته به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌ست به به‌رپرسیارێتی و مه‌ترسی ئه‌م قۆناغه بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف وڕاستگۆیانه مامه‌ڵه چ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی وچ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن”.