سنورمیدیا – كاروخ عومەر
جەهەر ئاغا مەرجەعی هەرکییەکان و هەرکی ئاغای کوری پیلانێکی تیرۆرکردنیان پوچەڵکردەوە کە پاراستن بەنیازبوە لە رێگەی چایچیەکەیانەوە ئەنجامیبدات و ژەهرخواردیان بکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رێگەی میللەتەوە زانیارییەکانی ئەو پیلانە ئاشکرا دەکات..
رووداواکە چۆن بووە؟
هەرکی ئاغای کوری جەوهەر ئاغا ماوەیەک بەگومان دەبێت لە وکەسەی کە پیشەی چایچیەو لایان کاردەکات، هەربۆیە لەم مانگەدا بە ووردەی چاودێری جموجۆڵەکانی چایچیەکەیان دەکەن کە ناوی (ق.م.م)ە.
دواتر بۆیان دەردەکەوێت کە ئەو کەسە پەیوەندی لەگەڵ پاراستنی پارتیدا دروستکردوە بۆ ئەوەی زانیاری لەبارەی جەوهەر ئاغاو هەرکی ئاغای کوریەوە بدات بەپاراستن.
چایچیەکەی جەوهەر ئاغا چۆن پەیوەندی لەگەڵ پاراستن دەبەستێت ؟
(ق.م.م)ە چایچی کەسێک بەناوی (ر.ج)دەناسێت و ئەویش پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی پاراستن بۆ دروست دەکات بەناوی ڕێبەرەوە.
سەرەتا دەبرێتە ئاکرێ و دواتر دەچێتە دهۆک بۆ بینینی ئەو کادرەی پاراستن.
دوای یەکتر بینین ، ئەوکەسەی پاراستن داوا لە چایچیەکەی جەوهەر ئاغا دەکات کە لە رێگەی ڤایبەرەوە زانیاریی بدات بە پارستن لەسەر هەموو دیدار و هاتوچۆ و شوێنی سەردانی و ناوی ئەوکەسانەی کە سەردانی دەکەن لەگەڵ ژمارەی ئۆتۆمبیلەکان و ناوی پاسەوانەکانی.
لەبەرامبەردا پاراستن بەڵێن بەو چایچیە دەدەن کە لەگەڵ هەر زانیارییەکدا بە برێک پارە هاوکاریدەکرێت.
دواتر داواکارییەکەی پاراستن لە چایچییەکەی جەوهەر ئاغا قورستر دەبێت، ئەمجارە داوای لێدەکەن کە ژەهر بخاتە ناو قاوەی هەریەک لە جەوهەر ئاغا و هەرکی ئاغای کوری، لەبەرامبەردا ژیانی پارێزراودەبێت و پارەیەکی باشی پێدەدرێت.
چایچییەکەی جەوهەر ئاغا چۆن ئاشکرا دەبێت؟
هەرکی ئاغا کە گومان لە جموجۆڵەکانی چایچییەکەیان دەکات کەسێکی نزیکی خۆیان رادەستپێرێت کە بچێتە لای ئەو چایچیەو پێی بڵێن کە گومانیان لێی هەیە ، دوای ئەوەی ئەوکەسە دەچێتە لای چایچیەکە هەموو زانیارییەکان ئاشکرا دەکات و داندەنێت بەوەی کە بەنیازی ئەو پیلانەبوە و نەیویستوە پیلانێکی لەو جۆرە ئەنجام بدات و پەشیمانبوە لەو کارەی کە بۆ پاراستن ئەنجامیداوە.

عەشیرەتی هەرکییەکان لەدوای عەشیرەتی بارزانی بەدووەم عەشیرەتی گەورەو پاڵپشتیکاری پارتی دادەنرێن کەزۆرینەی ئەم عەشیرەتە گەورەیە پارتین و دەستی باڵایان لەناو پارتیدا هەیەو پارتی تەواو پشتی پێبهستوون، بهڵام ئهوان بڕیاریانداوه بێنه ناو یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هەرکی جەوهەر ئاغا هەرکی کوڕی جەوهەڕ ئاغا هەرکی سهرۆكی عهشیرهتی ههركییهكان لهدوای پهیوهندیكردنی به یهكێتی و پشتیوانیكردنی پۆستی نوێنەری هاوسەرۆکانی یەکێتیی لەموسڵ و بادینان پێبهخشراوه و چوار کۆمێتەشی لە موسڵ و بادینان و دەشتی نەینەواو سۆران کردووهتهوه، ههركی جهوههر ئاغا وتی “دەچمە موسڵ بۆ پشتیوانیکردنی کاندیدەکانی یەکێتی و لەسەر ڕاسپاردەی لاهور شێخ جەنگی دەچینە موسڵ بۆ هاوکاریی و پشتیوانی خەڵکی موسڵ، خەڵکی موسڵ زۆر حەز بە بەهێزبونەوەی یەکیتی دەکەن لەشارهكهیان، ههروهها بەهێزبونەوەی پێگەی کورد لەموسڵ پێگەی کورد لەعێراق بەهێزتر دەکات .”
ههركی جهوههر ههركی راشیگهیاند كه یهکێتی بەر لە کاری سیاسی دەیەوێ هاوکاری وهاریکاری خەڵکی موسڵ بکات، چوونی ئەمجارەی یەکێتیش بۆ موسڵ بۆ ئاوەدانکردنەوە و هاریکاریی کۆمەڵایەتیە بەر لە کاری سیاسی، خەڵکی موسڵیش پێیان خۆشە پێگەیەکی بەهێزی کورد لەموسڵ دروست ببێت .
وتیشی “ئامانجی سەردانهكهیان بۆ موسڵ بهبێ بهرژهوهندیی سیاسی دەبێت و “پەیام بەبرا عەرەبەکان دەدەین ئێمە هاوکارو هەماهەنگیان دەبین .”
شایهنی باسه كه چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش عهشیرهتی برادۆستیەکان دوای چەندین ساڵ بێدەنگی و بێلایەنی پاڵپشتی خۆیان بۆ هاوسهرۆك لاهور شێخ جەنگی ڕاگەیاند لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی عێراق.