سنور مييا
مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌یه به‌جۆرێكیش مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه و په‌لاماردانی هه‌رێمن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی چله‌ی ماته‌مینی سه‌عده حه‌مه‌ساڵح هاوسه‌ره‌كه‌یدا، مه‌حمود سه‌نگاوی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان سوپاسی هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد كه له‌به‌خاكسپاردن و پرسه و چله‌ی ماته‌مینی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شداربون.
له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێم و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانیشه‌وه، مه‌حمود سه‌نگاوی ئاشكرایكرد، “ده‌بێت هه‌مو لایه‌نه‌كان یه‌كپارچه و یه‌كده‌نگ و دژایه‌تی یه‌كتر نه‌كه‌ن، هه‌مو بابه‌ته‌كان بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بۆئه‌وه‌ی به‌ئارامی بژین و وڵاته‌كه‌مان ئازاد و پارێزراو بێت، به‌هیچ جۆرێك نابێت جنێو به‌یه‌كتر بده‌ن و قسه له‌سه‌ر یه‌كتر بكه‌ن، له‌ولاشه‌وه دوژمنه‌كانیشمان په‌لامارمان بده‌ن و داگیرمان بكه‌ن”.
سه‌باره‌ت به قه‌واره‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، مه‌حمود سه‌نگاوی وتی، “مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌یه، مه‌ترسیه‌كانیش له‌سه‌رجه‌م روه‌كانه‌وه‌ن، به‌جۆرێك مه‌ترسی هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و په‌لامارمان بده‌ن و بمانكوژن”.