سنور ميديا
هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایدەگەیەنێت، لە ناو دەزگای هەواڵگری سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستاندا کەسانێک ھەن کە بۆ دەوڵەتی تورکیا کار دەکەن.
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەری ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە لە ناو دەزگای ئیستخباراتی سەر بە پارتی دا کەسانێک ھەن کە بۆ دەوڵەتی تورکیا کار دەکەن.
هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دەشڵێت ” ئەو بەرپرسانەی میت کە دەستگیریانمان کرد دانیان بەوەدا نا کە بەرپرسی دۆسیەی پەکەکە لە ناو پاراستنی پارتیدا پەیوەندی لەگەڵ میت ھەیە و بۆ ئەمەش پارەیەکی زۆر وەردەگرێت.”
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە پەیوەندییەکانی تورکیا و پارتی بونەتە ھۆکارێک بۆ زەرەر پێگەیاندن بە ھێزە کوردییەکانی دیکە یان بەشەکانی دیکەی کوردستان.. وەکو بڵێی پارتی بۆتە ئامرازێک بۆ تورکیا تاکو بتوانێت لە رێگەی ئەوەوە PKK سنووردار بکات.