سنور ميديا

وەزیری كشتوكاڵ ‌و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، سبەى یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بۆ دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی دێتە سلێمانی.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ ‌و سەرچاوەكانی ئاو بە میدیاکانی نزیک لە پارتی راگەیاندووە، “سبەی یەكشەممە 23ـی ئایار، مەسرور ‏بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی لەسەر ‏رووبەری 500 دۆنم زەوی بەردی بناخەی پرۆژی دروستكردنی سایلۆیەكی ‏گەنم ‌و چەند كارگەیەكی بەرهەمەكانی گەنم دادەنێ‌ . ”

ئەوەشی وتووە، ‏‏”پرۆژەكە زۆر گەورەیە، جگە لە دروستكردنی سایلۆیەك، چەند ‏كارگەیەكیش بۆ بەرهەمەكانی دیكەی گەنم دروست دەكرێن.”‏

ناوبراو  ڕاشیگەیاندووە، “ئەمساڵ بۆ ئەو ‏سایلۆیە گەنم لە جووتیارانی سلێمانی ‌و هەڵەبجە ‌و ئیدارەكانی راپەڕین ‌و ‏گەرمیان وەردەگیرێت، وتیشی “سایلۆ نوێیەكەی هەولێریش 70% ‏كارەكانی تەواوبووە ‌و بۆ ئەمساڵیش گەنم لە جووتیاران وەدەگیرێت‌.”‏

ئەمەش لە کاتێکدایە وا بڕیارە ئەمساڵ عێراق تەنها نزیکەى 600 هەزار تەن گەنجی جوتیارانی هەرێم  وەرگرێت لەکاتێکدا بەرهەمی هەرێم زۆر لەوە زیاترە و جوتیاران لە ئێستادا نیگەرانن و حکومەتیش تا ئێستا پلانی ئاشکرای لەو بارەوە ڕانەگەیاندووە.