سنور ميديا
سه‌رچاوه‌یه‌كى پێشمه‌رگه واده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌هێزه‌كانیان بۆ شارى كه‌ركوك ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “هه‌شت ئەفسەری لیوای یەك‌و دووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه”.
ماڵپه‌ڕى (ڕوسیا توده‌ى) زانیارى گرنگى له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك ئاشكراكردوه‌و له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ئه‌و هێزه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، “لەهەفتەی داهاتوودا، هه‌شت ئەفسەری لیوای یەك‌و دووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه یەكشەممەی داهاتوو بەشداری لەئۆپه‌راسیۆنی ژووری چالاكییە هاوبەشەكانی (كەی وه‌ن) له‌شارى كه‌ركوك دەكەن”.
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، حكومەتی عێراق‌و هەرێم گەیشتونەتە ڕێكەوتن بۆ ئەوەی لە(7 بۆ 15) ڕۆژی داهاتوودا یەكەم فەوجی پێشمەرگە پاش چوار ساڵ بگەڕێتەوە شاری كەركوك.
لێدوانى سه‌رچاوه‌كه‌ى پێشمه‌رگه له‌كاتێكدایه، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی بۆ گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەهاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق هیچ بۆشاییەكی ئەمنی نەمێنێت.
لەساڵی 2017 پاشئەوەی حكومەتی هەرێم ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا، بەهۆیەوە 51%ى خاكی كوردستانی لەدەستدا، ئێستاش پاش چوار ساڵ هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانەو بڕیاروایە تا مانگی هه‌شت یەك لیوای تەواو بگەڕێتەوە بۆ شاری كەركوك كه شارپرێس زانیویه‌تى ئه‌و لیوایه سه‌رجه‌میان كوردن، به‌ڵام فه‌رمانده‌كه‌یان عه‌ره‌ب ده‌بێت.
هه‌روه‌ك شارپرێس زانیارى ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتوه، بۆ لیوا كورده‌كه كه سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانى كورد ده‌بن‌و فه‌رمانده‌كه‌یان عه‌ره‌ب ده‌بێت، یه‌كێتى‌و پارتیش ڕێكه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ى، دوو فەوجی پێشمه‌رگه‌ى پارتی‌و دوو فەجی یەکێتی ئه‌و لیوایه پێكبهێنن، به‌ڵام هیچ پەیوەندیه‌كیان به‌پێشمەرگەوە نامێنێت.