چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەکوەیت گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە تیایدا کۆپییەک لە قورئان دەردەکەوێت کە سورەتی “النساء” ی تێدانیە، لەو بارەیەشەوە دەستەی گشتی چاودێری چاپ و بڵاوکراوەی ئەو وڵاتە لە سەر رووداوەکە لە داواکاری گشتی سکاڵای تۆمار کردووە.
سهرچاوهیهك لە دەستەی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوەیت بە رۆژنامەی ” الرأي”ی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، یاسای دامەزراندنی دەستەیەک پێویستیدەکات لەسەر ئەو دەستەیە هەر کۆپییەک لە قورئان هاوردەبکات یان دابەشی بکات یان بڵاوی بکاتەوە داوایەک پێشکەشبکات تا مۆڵەتی ئەو کارە یپێبدرێت.
دەسەتەکەیان پێداچوونەوەی بە تۆماری گشتیدا کردووەتەوەو دەرکەوتووە ئەو کۆپیەی قورئان کە بڵاوکراوەتەوە سورەتی “النساء”ی تێدانیە لای ئەوان تۆمار نەکراوە.
دەشڵێت، “هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەستبەجێ سکاڵامان لە داواکاری گشتی کوەیت لەسەر روداوەکە تۆمارکردووە تا رێکاری یاسایی لەبەرامبەر ئەو کەس و لایەنەدا بگیرێتەبەر کە ئەو کارەی ئەنجامداوە”.
هاوکات، عیسا کیندری وەزیری ئەققافی کوەیتی رایگەیاند، پەیامێکی ئاراستەی دەستی گشتی بڵاوکردنەوە و چاپی ئەو وڵاتە کردووە و سێ رۆژی وەک مۆڵەت پێداون تا ئەو کەسە بدۆزنەو لە پشت ئەوکارەوەبوون”.
قورئان کتێبی پیرۆزی ئاینی ئیسلامە و لە ١١٤ سورەت و ٣٠ بەش پێکهاتووە و لە هەردوو شاری مەککە ومەدینە لە ماوەی ٢٣ ساڵدا بۆ محەمەد پەیامبەر (د.خ) هاتووە.
سورەتی “النساء” لە مەدینە هاتووەتە خوارەوە و چوارەم سورەتە لە ریزبەندی قورئان و ٩٢ هەمین سورەتە لە ریزبەندی هاتنەخوارەوەیدا و ١٧٦ ئایەتە و یەکێکە لە حەوت سورەتە درێژەکەی قورئان و بەشێکی زۆری سورەتەکە تایبەتە بە یاساکانی رێکخستنی خێزان و بابەتەکانی پەیوەست بە ژنان و چۆنییەتی دابەشکردنی میرات و کۆمەڵگە و دەوڵەت و زۆرترین یاساکانی شەریعەتی ئیسلامی تێدایە.