شێركۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، “دەبێت وەزیری دارایی راشکاوانە بە خەڵک بڵێت بەشی موچە پارەیان هەیە، بەڵام پارەکە دەدزرێت”، دەشڵێت، “ناکرێت دزی داهات و خاڵەسنورییەکان ببنە پێشڕەو بۆ نوسینەوەى دەستوری هەرێم.”

شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانى کوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئێن ئاڕ تی، ئاماژەى بەوەشکرد، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بە گەمەیەکی سیاسی دەیەوێت لێبڕینی موچە بخاتە ئەستۆی وەزارەتى دارایی.
وتیشی”ئینقلابی سپی بەسەر پەرلەماندا کراوە و ناهڵێن باسی موچە بکەین.”

شێرکۆ جەودەت ئەوەشی خستەڕو، بەرزبوونەوەى دۆلار زیانى لەسەدا 20ی لە موچەى فەرمانبەران داوە، وتیشی، لەهەمانکاتدا حکومەت لەسەدا 20 قازانجی كردوە.

باسی لەوەشکرد، داهاتى 57 بلۆکی نەوتی هەرێم بە شێوەیەکی درێژخایەن فرۆشراوە، هەربۆیە هەرێم ئێستا نەوت رادەستى بەغدا ناکات.