سنور ميديا
لە كۆیە، تەقە لە هاوڵاتییەك كرا و بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە، گیانی لەدەست دا.
هاوكار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی تەندرووستیی كۆیە، ڕاگەیاند: “ئەمشەو هاوڵاتییەك بەناوی (فەلاح حەسەن حەمەد، لەدایكبووی ١٩٨٣) بە برینداری گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەحۆشخانەی فێرکاریی شەهید د.خالید لە كۆیە “.
وتیشی: “هاوڵاتییەكە، لە گەڕەکی ئیسکان، تەقەی لێكرابوو و چوار گولـلەی بەركەوتبوو”.
وتەبێژی بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی تەندرووستیی كۆیە، ئاماژەی بەوەیش كرد: “بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە و بەهۆی ئەوەی كێشەی كۆمەڵایەتیی هەبووە، ئەو كەسە ڕەوانەی سلێمانی کراوە، بەڵام لە ڕێگا گیانی لەدەست داوە”.