سنور ميديا
ههرچهنده قوباد تاڵەبانی ڕایگهیاند كه ھەفتەی داھاتو وهفدی دانوستانکاری ھەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە، بهڵام سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم دهڵێت، هیچ وەفدێکی هەرێم ناچێتە بەغدا، چونكه وەزارەتی دارایی هەرێم بەڕهسمی وەزارەتی دارایی عێراقی ئاگادارکردۆتەوە کە ئامادەن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
ئاوێنه: میدیای ڕهسمی بزوتنهوهی گۆڕان لهزاری سهرچاوهیهكی وەزارەتی داراییو ئابوری حكومهتی هەرێمهوه بڵاویكردهوه كه “دوای ئەوەی بەڕهسمی بودجەی ساڵی (2021) چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێمە لەوەزارەتی دارایی هەرێم بەڕهسمی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقمان ئاگادارکردۆتەوە کە ئامادەین بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە.”
جەختیش دەکاتەوە، وەفدی هەرێم بۆ ئەو بابەتە سەردانی بەغدا ناکات، بەڵکو لەئیستادا وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقە سەبارەت بەجێبەجێکردنی یاسای بودجە.
ئهو لێدوانهی وهزارهتی دارایی ههرێم لهكاتێكدایه كه 18یئهم مانگهو لهمیانهی كۆبونهوهیدا لهگهڵ کلێمنس سێمتنەر کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سهرۆكوهزیرانی ههرێم ڕایگهیاند، لەدوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمو بەغدا لەئاستێکی زۆر باشدایە. وتیشی، ھەفتەی داھاتو وهفدی دانوستانکاری ھەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
لهلایهكی دیكهوهو لهبارهی پرسی ناردنی بهشه بودجهی ههرێم لهبودجهی 2021ی عێراق، مونا غەرابی، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووه، پرسی بەشە بودجەی هەرێم رونو ئاشکرایەو هەر گفتوگۆیەکیش لەدەرەوەی مەرجی یاسای بودجەی گشتی ئەنجامبدرێت، بەتوندترین شێوە رەتدەکرێتەوە.
وتیشی، “بەڵێنی بەرپرسانی هەرێم لەسەر ئامادەییان بۆ رادەستکردنی داهات کۆنو دوبارەو کاتکوشتنە، ئێمەش سیناریۆی ساڵانی رابردو رەتدەکەینەوە.”
مونا غەرابی باسی لەوەشکرد، حەزێنەی دەوڵەت موڵکی هیچ حکومەت و بەرپرسێکی حزبی نییه، بەڵکو موڵکی هەموو گەلی عێراقە، پارێزگاکانی وەبەرهێنانی نەوت مافی ئەوەیان هەیه پارێزگاری لەپشکی خەڵکەکەی بکەن، هەر بۆیە رازیکردنی بەرپرسانی هەرێم لەسەر حسابی پشکی شارەکانی دیکە مایەی قبوڵکردن نییه.
ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، “ئێمە دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان نین، بەڵام پێویسته بەرپرسانی هەرێم بەئاگا ببنەوە کەوا چیتر دزینی داهاتی کوردستان و داواکردنی پارە لەسەر حسابی پشکی ناوچەکانی دیکەی عێراق لەرابردودایەو دوبارەش نابێتەوە.”