سنور ميديا

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕیارێك شەماڵ نامیق بەپلەی بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستی قایمقامی كفری دادەمەزرێنێت.

 

بەپێی فەرمانێك كە ئیمزای مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی لەسەرە، فەرمانی دامەزراندن بۆ شەماڵ نامیق بە پلەی بەڕێوەبەر لە پۆستی قایمقامی كفری دەركراوە.

دوای كۆچی دوای سەلاح كوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جەلال شێخ نوری، قایمقامی كفری وەك سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەوەكالەت دەستبەكاربوو، لەو ماوەیەدا قایمقامی كفری بەوەكالەت بەڕێوەبراوە.

بە پێی یاسای ژمارەی (3)ی ساڵی 2009 ی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەبێت پۆستەكانی قایمقام و بەڕێوەبەرە گشتیەكان لە ئەنجومەنی پارێزگاوە هەڵبژێردرێن و ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ بكرێن.

 

لا يتوفر وصف.

لا يتوفر وصف.