سنور ميديا
ئەحمەد تەمیمی، كەشناسی عیراقی پێشبینی دەكات بارانێكی بەلێزمە دەستپێبكات و ژمارەیەك لە شارەكانی عیراق بگرێتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن تەمیمییەوە بڵاوكرایەوە” لەم هەفتەیەدا بارانی بەلێزمە دەستپێدەكات و زۆربەی شارەكان لە ناوەڕاست و باكوور و خۆرئاوای وڵات دەگرێتەوە”.
ئەو كەشناسە، هۆكاریی ئەم گۆڕانكارییە لە كەشوهەوادا بۆ نزمە پاڵەپەستۆیەكی هەوا دەگێڕێتەوە كە لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوودا دەبێتە مایەی دابەزینی پلەكانی گەرما.
تەمیمی پێیوایە، وڵات بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە كە لە توێژاڵی ئاسماندا دروست دەبێت، بارانی بەلێزمە و هەورە بروسكە بەخۆوەدەبینێت.