ئه‌بو چیچۆ كوردی، كاره‌كته‌ری ناسراوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لایەنگری پارتی دیموکراتی کوردستان كه پێشتر پله‌ی سه‌ربازیی هەبوو، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، ” ئه‌و حزبه‌كه‌ی ئێمه حزبێكه دزی ده‌كات و حزبی مافیایه”.
سه‌رباری ئه‌و پشتیوانییه، له ماوه‌ی رابردوو ئه‌بو چیچۆ نیگه‌رانیی زۆری له پارتی و به‌رپرسانی پارتی ده‌ربڕیوه و هێرشی توندی كردۆته سه‌ر هێمن هه‌ورامی و به‌و هۆیه‌شه‌وه لایەنگرانی پارتی دژایه‌تیی ئه‌بوچیچۆیان ده‌ست پێكرد و ئه‌كاونت و په‌یجه پڕ بینه‌ره‌كانی و ئه‌و ڤیدیۆ كلیپانه‌شیان سڕییه‌وه كه دژی پارتی و به‌رپرسه‌کانی قسه‌ی ده‌كرد.
به‌ڵام له نوێترین پێشهاتدا، ئه‌بو چیچۆ كوردی به مه‌قام هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر پارتی ده‌رده‌بڕێ و داوا ده‌كات لاهور شێخ جه‌نگی فریای گه‌نجانی دهۆك و زاخۆ بكه‌وێت.
له‌و تۆماره ڤیدیۆییه‌دا كه له ئه‌كاونتی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌بو چیچۆ كوردی ده‌ڵێ:
“ئه‌و حزبه‌كه‌ی ئێمه حزبێكه دزی ده‌كات و حزبی مافیایه و به‌هۆی دزییه‌كانی نه‌یهێڵا له‌م جه‌ژنه‌دا عائیله‌ی فه‌قیر چوكلێتی جه‌ژن بكرێت.
بۆیه خودا پشتی پارتی شكاند.
ئاخ لاهور شێخ جه‌نگی فریای ئێمه بكەوه و و به هاواری مه وه‌ره
هه‌ر بژی لاهوری شێخ جه‌نگی
ئای لاهور شێخ جه‌نگی به هاواری دهۆك و زاخۆ وه‌ره