پارێزگاری هەولێر هۆشداریی دەدات و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات هه‌ركه‌سێك بێڕێزی به‌رامبه‌ر هه‌ر كارمه‌ندێك بكات توشی سزای توند ده‌بێت، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له پۆلیسێكی هاتوچۆی شاری هه‌ولێریدا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشکردنەسەر پۆلیسێکی هاتووچۆ لەلایەن شۆفێرێکی ژنەوە رایگەیاند “به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به پشتبه‌ستن به بنه‌ما یاساییه‌کان، به‌رگری و پشتیوانی له ته‌واوی ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانی پۆلیسی هاتووچۆ، پۆلیس و تێکڕای هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ و سه‌رجه‌م کارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌کانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌که‌ین”.
پارێزگاری هەولێر هه‌ڕه‌شه‌ی تووند دەداتە ئەو کەسانە “بێڕێزی” بە کارمەندانی حکومەت بکەن و رایدەگەیێنێت: “وه‌ک چۆن به‌رده‌وام ئه‌وان راده‌سپێرین له‌کاتی ئه‌رکه‌کانیان رێز له هاووڵاتیان بگرن و له‌خزمه‌ت هاووڵاتیان بن، به‌هه‌مانشێوه‌ش هه‌ر که‌سێک له هه‌ر پله و پۆستێک بێت بێڕێزی به کارمه‌ندانمان بکات، لێی قبووڵناکرێ و سزای تووند ده‌درێت”.
روونکردنەوەی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی رووداوەکە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بەمشێوەیە باسی رووداوەکە دەکات: لەڕۆژی 20-5-2021 لەکاتی دوای نیوەڕۆ کارمەندێکی هاتووچۆ لەسەر شەقامی 40مەتری لەئەرک دەبێت و سەرقاڵی رێکخستنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان بووە لەیەکتر بڕێک کە ئەرکەکەی وا پێویستی کردووە لایەکی شەقام رابگرێت، تاوەکو لایەکەی دیکە دەڕوات، لەو کاتە شۆفێرێکی ئافرەت وادیارە خەریکی بەکارهێنانی مۆبایل بووە بۆیە ئاگای لە ئاماژەی دەستی کارمەندەکە نابێت و ئەوەش دەبێتە هۆی وەستانی جووڵە لەو لایەی شەقام کەئەو ئافرەتەی لێبووە، بۆیە کارمەندەکە پێی دەڵێت مۆبایلەکەت دابنێ و ئاگات لەشەقام بێت و لەسەر ئەو سەرپێچیەی ژمارەی تابلۆکەی دەنووسێت، کەچی شوفێرە ئافرەتەکە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە و دوور لە ڕەوشتی شوفێری لەئوتومبێلەکەی دێتە خوارەوە و هەڕەشە لەکارمەندەکە دەکات کە ژمارەکەی بسڕێتەوە، ئەگەرنا دەزگاکانی راگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە، بەڵام کارمەندەکە گوێ بەهەڕەشەکان نادات، و ئەو جارەیان ئافرەتەکە بەدەست و بەشەق هێرش دەکاتە سەر کارمەندەکە و لێی دەدات.
کاردانەوەی پۆلیسەکەی هاتووچۆ چی بووە؟
لەبارەی کاردانەوەکەی پۆلیسەکەی هاتووچۆ، لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر هاتووە: لەبەر ئەوەی ئافرەتە کارمەندەکەی هاتووچۆ زۆر بەڕێزەوە دووری دەخاتەوە و بەرگری لەخۆی ناکات، کەچی ئەو ئافرەتە هەر بەردەوام دەبێت لەشەق هاوێشتن تاوەکو خەڵک کۆدەبنەوە و دووری دەخەنەوە، ئافرەتەکە ئامادە نابێت بەڵگەنامەکانی ئوتومبێلەکەشی بداتە کارمەندەکەی هاتووچۆ کەلێی داوادەکات.
سکاڵا تۆمار کراوە و سزایەکی قورسی لە یاسا بۆ دیارییکراوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی سزای یاسایی ژنە هێرشکەرەکەوە دەڵێت: “لەپاش ئەو ڕوداوە وەکو مافێکی یاسایی کارمەندەکەی هاتووچۆ چووەتە بنکەی پۆلیس و سکاڵای یاسایی لەسەر شوفێرەکە تۆمارکردووە، بابەتی دەستدرێژیکردنەسەر کامەندی هاتووچۆش لەیاسای هاتووچۆی ژمارە 86 سزایەکی قورسی داناوە بۆ ئەو حاڵەتە کە بەندکردنە و ئێمە لێرەوە وەکو هاتووچۆی هەولێر پشتگیری ئەفسەر و کارمەندانی خۆمان دەکەین بەهەموو شێوەیەک کاتێک رووبەڕووی تووند و تیژی و قسەی ناشیرین دەبنەوە بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان لەهەر کەسێک بێت و لەهەر پلە و پایەیەک بێت”.