سنور ميديا
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ هەینی هۆشداریدایە حکومەتی فیدراڵی لە رادەستکردنی یەک دیناری بودجەی فیدراڵی بە هەرێمی کوردستان، تا ئەو کاتەی هەرێم دەستپێشخەری دەکات و پابەندی یاسای بودجە دەبێت.

مونا غورابی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەکردووە، بەڵێنی سیاسییەکانی هەرێم بێ ئەرز بوون ولێدوانەکانیشان سەبارەت بە ئامادەییان بۆ پابەندبوون بە یاسای بودجەوە، دواخستن و خۆدزینەوەی ئاشکرا و دووبارەکردنەوەی سیناریۆکانی ساڵانی ڕابردووە.

غورابی لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان وتی “داهاتەکانی خەزێنەی دەوڵەت موڵکی هیچ حکومەت و سیاسیەک و یاخود حزبێک نییە، بەڵکو موڵکی گەلی عێراق و پارێزگاکانی بەرهەمهینی نەوت و مافی خۆشیان بەرگری بە مافی ڕۆڵەکانیان بکەن، بۆیە هەر سازش و ڕێککەوتنێک لەسەر حسابی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور، بە تایبەت پارێزگا بەرهەمهێنەکانی نەوت، کارێکی رەتکرایەوە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی پێ نادەن و هەڵوێستی توندیان دەبێت لە بەرامبەر هەرکەسێک لە تێوەبگلێت لە دۆسیەی بە فیڕۆدانی داهات و سامانی گەلی عیراق، لەپێناو رازیکردنی سیاسییەتکانی هەرێم و کەسانی تر”.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح جەختیشیکردەوە، ئەوا دژی بەرژەوەندی گەلی کوردستان نین، بەڵام پێویستە لەسەر سیاسییەکانی هەرێم لەوە تێبگەن، کە دزییەکانیان لە سامانی هەرێم و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی سامانی باشور و ناوەڕاستی عێراق، وەک چۆن لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕوویداوە، بووە بەشێک لە ڕابردوو ئەمساڵ لەژێر هیچ بیانوویەکدا دووبارە نابێتە.

 لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا غورابی روونیکردەوە، سیاسییەکانی هەرێم پێویستیان بەوە نییە، شاند رەوانەی بەغدا بکەن، بابەتەکە ئاشکراو روونە، لێکتێگەیشتنەکان لە یاسای بودجە روونکراوەوتەوە، بۆیە باشترە بۆیان بەندەکانی یاسای بودجە جێبەجێ بکەون و چیان لە ئەستۆیە ڕادەستی بکەن، بەر لەوەی داوای یەک دینار بکەن لە خەزینەی دەوڵەت.

دووپاتیشیکردەوە، هەر گفتوگۆیەک لە دەرەوەی ئەو مەرجانە رەتکرایەوە و بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن بە جێبەجێکردنی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شیروان میرزا پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق دوێنێ ڕایگەیاند، ئەرکی سەرەکی سەردانی ئەمجارەی شاندنی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، گفتوگۆ کردنە لەسەر چۆنێتێ جێبەجێکردنی مادەی ١١ی بودجەی فیدراڵی و چۆنێتی حسابکردنی بەشە بودجەی هەرێم و چۆنێتی ڕادەستکردنی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەند .

لە لایەکی ترەوە ڤیان سەبری سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، بە مەبەستی جێبەجێکردنی کاروبارەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی .

تا ئێستا شاندنی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٠ جار سەردانی بەغدای کردووە، بە مەبەستی رێککەوتن لەسەر ناورۆکی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی و بەشی هەرێم لەو پرۆژە یاسایە و چۆنێتی ڕادەستکردنی داهاتە نا نەوتییەکانی هەرێم بە بەغدا .