سنور ميديا
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، “دەبێت وەزیری دارایی راشکاوانە بە خەڵک بڵێت بەشی موچە پارەیان هەیە، بەڵام پارەکە دەدزرێت، ئاماژە بەوەشدەكات ناکرێت دزی داهات و خاڵەسنورییەکان ببنە پێشڕەو بۆ نوسینەوەى دەستوری هەرێم.”
شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بە گەمەیەکی سیاسی دەیەوێت لێبڕینی موچە بخاتە ئەستۆی وەزارەتى دارایی، دەشڵێت، ئینقلابی سپی بەسەر پەرلەماندا کراوە و ناهڵێن باسی موچە بکەن.
شێرکۆ جەودەت دەڵێت، بەرزبوونەوەى دۆلار زیانى لە ٢٠٪ی لە موچەى فەرمانبەران داوە، وتیشی، لەهەمانکاتدا حکومەت لە20٪ قازانجی کردووە.
باسی لەوەشکرد، داهاتى 57 بلۆکی نەوتی هەرێم شێوەیەکی درێژخایەن فرۆشراوە، هەربۆیە هەرێم ئێستا نەوت رادەستى بەغدا ناکات