سنور ميديا
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی زانیاریان له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی غاز له كه‌ركوكه‌وه بۆ هه‌ولێر ئاشكراكرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م قاچاخچیه‌كان ئاگاداركراینه‌وه.
دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “چه‌ند ڕۆژێكه زانیاریمان به‌ده‌ستگه‌یشتوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، غازی كه‌ركوك به قاچاخ ده‌برێته ھه‌ولێر و له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و باخێك به نایاسایی ده‌فرۆشرێت و مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، دوای به‌دواداچون و دڵنیابونه‌وه له زانیارییه‌كان، په‌یوه‌ندیمانكرد به پارێزگاری ھه‌ولێر و لایه‌نی به‌رپرس و په‌یوه‌ندیدار”.
وتیشی، ئه‌مڕۆ پارێزگاری هه‌ولێر پێی ڕاگه‌یاندین، “سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیركراون و ڕوبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێنه‌وه”.
ئاماژه‌ی به شوێنی فرۆشتنی غازه‌كانیش كرد و وتی، “یه‌كێكیان له كۆگایه‌ك بو له باخێكی سه‌ر ڕێگه‌ی گوێر له گوندی قیره‌تاغ، دوه‌میشیان له كۆگایه‌ك بو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی مه‌خمور له مامزاوا”.
پێشتریش، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی هه‌ولێر رایگه‌یاندبو، “چوار حاڵه‌تمان ئاشكراكردوه كه غازیان به تانكه‌ر له كه‌ركوكه‌وه بۆ هه‌ولێر گواستوه‌ته‌وه و به نایاسایی فرۆشتویانه، له‌ئێستاشدا ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر تانكه‌ره‌كان و دو كه‌سیشیمان له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌ستگیركردوه”.