سنور ميديا
ئه‌مشه‌و له‌ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، كه‌سێك كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بو مرد و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربو.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مشه‌و ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆرد فۆكه‌س له‌سه‌ر رێگای نێوان عه‌ربه‌ت بۆ دوكانیان له‌سنوری قه‌زای شارباژێر وه‌رگه‌ڕاوه، له‌ئه‌نجامیشدا شۆفێره‌كه‌ی مردوه، سه‌رنشینێكی به‌سه‌ختی برینداربوه، له‌ئێستاشدا ته‌رمی شۆفێره‌كه بۆ پزیشكی دادی و برینداره‌كه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گواستراونه‌ته‌وه.