سنور ميديا
هەپەگە ڕایگەیاند کە لە چالاکیی گەریلاکانی لە خواکورک دژی سوپای تورکيا، زرێپۆشێک تێکشکێندراوە و شەش چهكداريان سزادراون.
ئەمرۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای تورکيا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد، شەوی ١٨ لەسەر ١٩ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ١٢:٣٠ خولەک، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بنکەی هەشتەمی فەرماندەیی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیان لە ئامەد کردە ئامانج، فڕۆکەی یەکەم لە بینایەک درا کە پۆلیس و کارمەندانی هێزی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێدابوون، فڕۆکەی دووەمیش لە هێلانەی فڕۆکە جەنگییەکان درا، ئەو دوو چالاکییە بە شیوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدرا و دوو تەقینەوەی بەهێز لەو بنکەیە ڕوویاندا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.
هەروەها لەسەر هەنگاوی شۆرشگێرانەی ‘بازەکانی زاگرۆس’ـیش هاتووە:
ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەشەو، لە هەرێمی خواکورک، زرێپۆشێکی جۆری ڕئۆی سوپای داگیرکەری تورک کاتێک لەنێوان گردی کەڤرۆت و لیلکان دەڕۆشت، کرایە ئامانجی چلاکییەکی گەریلاکانمان، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا زرێپۆشەکە بە تەواوەتی تێکشکێندرا و شەش داگیرکەر لەناویدا سزادران، ئەم چالاکییە بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانی مانگی گوڵان ئەنجامدرا.
ڕۆژی ١٩ی ئەمە مانگە، لە مەیدانی “تی” لە هەرێمی زاگرۆس، کاتێک چوار داگیرکەر کۆبوونەوە، لە شوێنێکی نزیکەوە لەلایەن هێزەکانمانەوە لێیاندرا، کە دواتر وردەکاریی ئەم چالاکییە بڵاودەکرێتەوە.
هەنگاوی شۆرشگێڕانەی جەنگی خابور:
ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەکی ئێوارە، لە هەرێمی مەتینا لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی ئازاد، بە چەکی قورس چالاکیی ئەنجامدرا، سێ ڕۆکێت لە مۆڵگەی داگیرکەران درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.
دوای ئەم چالاکییە، هێلیکۆپتەرەکان لە جۆری سکۆرسکی، بەسەر ناوچەکەدا سووڕانەوە، لە بنەکەکانی سەر سنوورەوە بە هاوەن گوندەکانی دێشیش و سەراڕۆ تۆپباران کران، کە لە ئەنجامیدا زیان بەر ڕەز و باخی هاوڵاتییان کەوت.
لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانیش هاتووە:
ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٢:٢٥ بۆ ٠٤:٤٥ خولەکی ئێوارە، گردی زەندورا لە هەرێمی مەتینا بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.
ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٢:٠٠ی شەو، مەیدانی کۆردینە و دەرار لە هەرێمی مەتینا بە هێلیکۆپتەر بۆردوومان کران، هاوکات هێلیکۆپتەرەکان هێزیان لەوێ دابەزاند.
ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو بۆ ٠٣:٠٠ی بەرەبەیان، گوندەکانی نێروە و کنیانیش و گردی شەهید سەرخۆبوون لە هەرێمی زاپ بە هێلیکۆپتەر بۆردوومان کران، هاوکات هێلیکۆپتەرەکان هێزیان لەسەر گردی شەهید سەرخۆبوون دابەزاند.
ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٢:٤٠ خولەکی نیوەڕۆ، مەیدانی وەرخەلێ لە هەرێمی ئاڤاشین بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.
ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٠:١٠ خولەکی شەو، مەیدانی مام ڕەشۆ لە هەرێمی ئاڤاشین بە هێلیکۆپتەر بۆردوومان کرا.
لەم بۆردوومانانەدا زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.