سنور ميديا
سەرۆک کۆمارى ئێران ئاشکرای دەکات لەمەو دوا بەپێی ئەوەى لەگەڵ ئەمریکا لەسەرى رێککەوتوون سزاکانى سەر وەڵاتەکەى لادەبرێن.
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانى پێشکەش کردنى وتەیەکدا لە تارانى پایتەختی وڵاتەکەی رایگەیاند، لایەنەکان ڕێککەوتوون سزا سەپێنراوەکانی سەر نەوت و پترۆکیمیاوی ئێران لابەرن.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو سزایانە هەنگاوێکى نوێ دەبن بۆ گۆڕانکارییە سیاسییەکانیش لە ناوچەکەو هاتنە کایەی کەشێکى گفتوگۆ ئامێز.
سەرۆک کۆمارى ئێران روونیکردەوە، کەوڵاتەکەى ئامادەیە لەسەر کۆی پرسەکان گفتوگۆ بکات ئەگەر سزاکانى سەر وڵاتەکەى لاببرێن و جارێکى تر بۆ رێکەوتنى ئەتۆمی بگەڕێنەوە.
لە ئیدارەى دۆناڵد ترامپدا جگە لە کشانەوەى ئەمریکا لە رێکەوتنى ئەتۆمى هاوکات ژمارەیەکى سزاى قورس بەسەر ئێراندا سەپێنران کە بەتەواوەتى ئەو وڵاتەیان کۆت و بەند کردبوو، بەلام بە هاتنى جۆ بایدن بۆ کۆشکى سپی گۆڕانکارى لە پەیوەندیەکانى ئەو دوو وڵاتەدا روویداوەو لەئێستادا گفتوگۆى شاراوەى پشتى پەردەیان هەیە.