سنور ميديا

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئامادەبوونی حکومەتی هەرێمی دەربڕى بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجەی عێراق و ئاشكرایكرد، بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا لەسەر ئەو پرسە سەردانی بەغدا بکەنەوە.

ئەمڕۆ، لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەردە‌وامین لە‌ ئە‌نجامدانی چاكسازی لە‌سێكتە‌رە‌ جیاوازە‌كان و پێویستە‌ كۆمە‌ڵگەی نێودە‌وڵە‌تی ھاوكاری ھە‌رێمی کوردستان بکات بۆ ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر رێچكە‌ی دروستی چاكسازی و فراوان كردنی ئازادییە‌كان و بەرجەستەکردنی بە‌ھاكانی دیموكراسی بێت.

هاوکات جێگرى سەرۆکی حكومەتی هەرێم، ئامادەبوونی حکومەتی هەرێمی دەربڕى بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجەی عێراق و وتی، بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغداد بکەینەوە.

سە‌بارە‌ت بە‌ ھە‌ڵبژاردنە‌كانی داهاتووی ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق، هەردوولا ھاوڕابوون كە‌ دە‌بێت پرۆسەیەکی ھە‌ڵبژاردنی بێگە‌رد بەرێوەبچێت و نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كانیش رۆڵی خۆی ببینێت لەچاودێریکردنی پرۆسەکەدا.