پۆلیسی ههولێر ڕایدهگهیهنێت، ئهو كهسانهیان دهستگیركردووه كه شهوی 28ی ڕهمهزان به مهستی تهقهیان كردووه به ئاسماندا و یهكێكیشیان كچه مۆدێلێكه.
موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند “دوای ئەوەی شەوی 27 لەسەر 28ی رەمەزان کاژێر 05:35 خولەکی بەرەبەیان چەند تەقەیەک بە هەوادا کران، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد و دوای هەوڵی چڕوپڕ توانیمان چوار کەس دەستگیربکەین کە دوو کوڕ و دوو کچ بوون و بە سەرخۆشی تەقەیان بە هەوادا کردووە، بەڵام تەقەکان هیچ زیانیان نەبووە”.
هەر چوار کەسەکە لەلایەن پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دەستگیرکراون کە تەمەنیان لەنێوان 17 بۆ 20 ساڵە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 495 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
هۆگر عەزیز راشیگەیاند “ماوەیەکە پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی دیکە بە سەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر هەڵمەتێکمان بۆ دەستگیرکردنی چەکی بێ مۆڵەت دەستپێکردووە و هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەتی پێبێت رێکاری یاساییان لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر و هەڵمەتەکەش بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت”.
لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، گوایە یەکێک لە کچەکان کەسێکی دیاری ناو سۆشیال میدیایە،وبێژی پۆلیسی هەولێر رەتیکردەوە ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرابکات و وتی “هەر کەسێک تاوان ئەنجامدات و ئارامیی ناو شاری هەولێر تێکبدات، جا کەسێکی ناودار بێت یان ئاسایی، رووبەڕوویان دەبینەوە و دەستگیریان دەکەین و دەیاندەینە دادگا”.