دوای ئه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی تێچووی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، نه‌خۆشخانه‌ی پار له‌و نه‌خۆشه خۆشبوون كه له‌به‌ر نه‌بوونی پاره زیندانیان كردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی پار به میدیای نزیك له پارتی ڕاگه‌یاند” نەخۆشەکەمان ناردووەتەوە ماڵەوە و نەخۆشخانەی پار بڕیاریدا لە سەرجەم مافە داراییەکانی خۆی لەسەر ئەو ئافرەتە خۆش بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچ كه‌س و لایه‌نێك پاره‌ی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی دابێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه میدیای فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو، لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی تێچووی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه، نه‌خۆشێك له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌دانی پاره‌وه نه‌خۆشخانه‌ی پار ماوه‌ی 40 ڕۆژه زیندانی كردووه و نانیشی ناده‌نێ.