سنورمیدیا
داوا له هاوسهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان دهكرێت، نهخۆشخانهی پاری تایبهت له ههولێر، دابخات.
د.گۆران عهبدوڵا له نامهیهكی كراودا كه بۆ لاهور شێخ جهنگی نوسیوه دهڵێت”بەگوێرەی ئەم پەیجە بێ، تێچوی ئەو نەخۆشەی پارت گرتوەتە ئەستۆ.
ئەم هەنگاوەی جەنابت ئەسڵی کیشەکە و هۆکارەکەی چارەسەر ناکات، جەنابت وەکو پزیشکێکی کە تەنها نیشانەکە چارەسەر دەکەیت نەک نەخۆشیەکە. ئەوەی تۆ کردت وەکو ئەو وایە کەسێک شێرپەنجەی مێشکی هەبێ کەچی تۆ پاراسیتۆلی بدەیتێ بۆ سەرئێشەکەی!”.
دهشڵێت”ئەمەی روەدەدات هۆکارەکی حیزبەکەی جەنابت و سەرکردەکانیەتی. ئەوانەی ئێستا راوێژکاری تەندروستی جەنابتن لە ماوەی دەیان ساڵ ئەم دۆخەیان دروستکرد”.
ئاشكراشیكردووه”پار هی کۆسرەت رەسوڵی هەڤاڵ و سەرکردەی خۆتە. ئەو بودجەی لەو حکومەتە وەرگرت کە حیزبەکەی جەنابت وەزیری تەندروستیەکی دانابو. تەنانەت بەشێک لە پارەکەی لە تەندروستی سلێمانی وەرگرت کە ئەو کات رێکەوت حەمە رەشیدی راوێژکاری جەنابت بەڕێوەبەرەکەی بو!”.
ئهوهشی خستووهتهڕوو”ئەگەر لە خەمی هاونیشتیمانیان بە گشتی و خەڵکی هەولێر بە تایبەتیت، ئەو نەخۆشخانەیەی کۆسرەت رەسولە داخەن”.
دهقی نامهكه:
نامەیەکی کراوە بۆ لاهوور شێخ جەنگی
بەگوێرەی ئەم پەیجە بێ، تێچوی ئەو نەخۆشەی پارت گرتوەتە ئەستۆ.
ئەم هەنگاوەی جەنابت ئەسڵی کیشەکە و هۆکارەکەی چارەسەر ناکات.
جەنابت وەکو پزیشکێکی کە تەنها نیشانەکە چارەسەر دەکەیت نەک نەخۆشیەکە. ئەوەی تۆ کردت وەکو ئەو وایە کەسێک شێرپەنجەی مێشکی هەبێ کەچی تۆ پاراسیتۆلی بدەیتێ بۆ سەرئێشەکەی!
ئەمەی روەدەدات هۆکارەکی حیزبەکەی جەنابت و سەرکردەکانیەتی. ئەوانەی ئێستا راوێژکاری تەندروستی جەنابتن لە ماوەی دەیان ساڵ ئەم دۆخەیان دروستکرد.
پار هی کۆسرەت رەسوڵی هەڤاڵ و سەرکردەی خۆتە. ئەو بودجەی لەو حکومەتە وەرگرت کە حیزبەکەی جەنابت وەزیری تەندروستیەکی دانابو.
تەنانەت بەشێک لە پارەکەی لە تەندروستی سلێمانی وەرگرت کە ئەو کات رێکەوت حەمە رەشیدی راوێژکاری جەنابت بەڕێوەبەرەکەی بو!
ئەگەر لە خەمی هاونیشتیمانیان بە گشتی و خەڵکی هەولێر بە تایبەتیت، ئەو نەخۆشخانەیەی کۆسرەت رەسولە داخەن.
ئەو نەخۆشخانەیە دەبوایە بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی جینوساید بوایە و خێرخوازی بوایە نەک بەم شێوەیەی ئێستا بە دەفتەرە دۆلار لە خەڵک وەرگرێ!
فەرمو ئەگەر ڕاست ئەکەن ئەتوانی جیاواز لە پارتی دەرکەون، لە بازرگانە سیاسیەکانی خۆتانەوە دەستپێبکەن و ئەو ماڵ و موڵکانەی داگیریانکردوە، لێیان وەرگرنەوە.